بلوێری شوان

 


نیــوەشــەوە، دنـیا خــامـۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خـۆش

ئـاهەنگێکی گیان پەروەرە
شـادی هێنە، خەفەت بەرە

 

 
ئــاهـەنگێـکی دڵنـەوازە
تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا… نا… ئاهەنگی بلوێرە
جـا وەرە گـوێی بـۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کــە بـەو مانـگەشــەوە جــوانە


 

 

 

دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پــەنجە دەبـزێـوی لـە بلــوێر

دەگـەڵ تــەبیعەت هـــاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی

ئاغـاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیــوەشــەوێ، کـاتی خەوێ

لەو کێو و نواڵە زەنوێرە
تـێ تووڕێنـە لـەو بلوێرە

لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پـەنجە لـە بلـوێـر ببزێـــوە

با کێــوەکە دەنـگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە!

 

هێمن


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






برچسب‌ها: هێمنبلوێری شوان

تاريخ : جمعه 15 بهمن 1395 | 10:49 | نویسنده : kurdistan |
.: Weblog Themes By VatanSkin :.